كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەردانى سەندیکاى پارێزەران بۆ ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى 3-4-2023 وەفدێکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بە سەرۆکایەتیى بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکا و یاوەرى بەڕێزان بژار ئەکرەم عەللاف، د.پەرێز نەجمەدین مەنتک و طارق صابر گەردى ئەندامانى ئەنجومەن سەردانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێریان کرد و لەلایەن بەڕێز عەلى رەشید، سەرۆکى ئەنجومەن پێشوازى کران.

لە دیدارێکدا هەردوولا تاوتوێى کۆمەڵێک بابەتى یاساییى و هەنووکەیى پەیوەست بە پارێزەران و بەڕێوەچوونى کاروبارى هاووڵاتییان و مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى پارێزگاى هەولێر باس کرا، کە پارێزەران بەشێکى زۆرى ڕادەپەڕێنن و کۆنتاکتى راستەوخۆیان لەگەڵ هاووڵاتییان و فەرمانبەران هەیە.

لە تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکە، جەخت لە بەردەوامیى و هاوکاریکردنى یەکترى کرایەوە کە لە کۆتاییى بۆ خزمەتى بەرژەوەندى گشتى دەگەڕێتەوە و پارێزەران و هاووڵاتییان سوود لە هەماهەنگیى و هاوکارى نێوان سەندیکاى پارێزەران و ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەبینن.

لە کۆتاییى سەردانەکە بەڕێز بەختیار حەیدەر، دووبارە سوپاس و پێزانینى خۆى گەیاندە بەڕێز سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و ئەندامانى ئەنجومەنەکە، کە لە ماوەى رابوردوو هاوکاریان بوون بەتایبەتى لە تەرخانکردنى ئەو زەوییەى کە ئێستا باڵەخانەى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى لەسەر دروست دەکرێت.

Back to top button