كوردی عربي English
وتار

سوێندخواردن (الیمین)

پارێزەر زیاد طارق احمد خان
دادگاى بەراییى سۆران

بریتیە لە یەکێک لە رێگاکانی سەلماندن کە لە یاسای سەلماندنی ژمارە ( ١٠٧ )ی سالی ١٩٧٩ ھاتوە.
وەک پێناسە سوێندخواردن بریتیە لە دلنیاکردنەوەی واقعێک.
سوێند خواردن دەبێت لەبەردەم دادگا بێت
وە ئەگەر کەسێک لەبەردەم دادگا سوێندی خوارد دواتر لە دەرەوەی دادگا پاشگەزبوەوە ئەوا ھیچ حساب بۆ ئەو پاشگەزبونەوەیەی ناکرێ،
مادەی ( ١٠٨ ) لە یاساکە ئەوەی دیاریکردوە کە دەبێت سوێندخواردن تەنھا بە خودای گەورە بێت.
لە رووی یاسایی دوو جۆر سوێند ھەیە:

سوێندی یەکلاکەرەوە ((اليمين الحاسمة)) ھەر وەک لە ناوەکەی دیارە بریتیە لەو سوێندەی کە داواکەی پێ کۆتایی دێت و یەکلادەبێتەوە،
ئەم جۆرە سوێندە دادوەر ناتوانێت لەخۆیەوە ئاراستەی لایەنەکان ( مدعی و مدعی علیە ) بکات بەڵکو ئەوکاتە دەبێت کاتێک داواکار ( مدعی ) ناتوانێت بە رێگاکانی تر ناوەرۆکی داواکەی بسەلمێنێت ئەوا سوێندی یەکلاکەرەوە ئاراستەی داوالێکراو دەکات وە داوالێکراو دەتوانێت رەتی سوێندەکە بکات ئاراستەی داواکار بکاتەوە،
سوێندی تەواوکەر ((اليمين المتممة )):
ئەم سوێندە بۆ تەواوکردنی بەلگەکانی سەلماندنە کاتێک بەلگەی تر ھەیە بەلام کافی نیە بۆ سەلماندنی ناوەرۆکی داوا وەک حالەتی بونی یەک شاھێد، کەواتە مەرجی ئەم سوێندە ئەوەیە کە دەبێت لە داواکە بەلگەی تر ھەبێت بەلام کافی نەبێت بۆ سەلماندنی ناوەرۆکی داواکە بۆیە ئەگەر لە داواکە ھیچ بەلگەیەکی ترنەبێت ئەوا ئەو سوێندە ئاراستە ناکرێت.
جیاوازی نێوان ھەردوو سوێندەکە:
١/ سوێندی یەکلاکەرەوە یەکێک لە لایەنەکانی داوا ئاراستەی لایەنی بەرامبەر دەکات وە دادوەر لە خۆیەوە ناتوانێت ئاراستەی لایەنەکان بکات.
بەلام سوێندی تەواوکەر دادوەر بە ویستی خۆی ئاراستەی لایەنێکی داوا دەکات،
٢/ سوێندی یەکلاکەرەوە دەکرێ ھیچ بەلگەیەکی تر بۆ سەلماندنی داوا بونی نەبێت، بەلام لە کاتی سوێندی تەواوکەر بەلگەی تر بوونی ھەیە بەلام کافی نیە بۆ سەلماندنی ناوەرۆکی داوا.
٣/ سوێندی یەکلاکەرەوە ئەو لایەنەی کە سوێندی ئاراستەکراوە دەتوانێت رەتی سوێندەکە بکاتەوە و ئاراستەی لایەنی بەرامبەر بکات، بەلام لە سوێندی تەواوکەر ئەو لایەنەی کە سوێندی ئاراستەکراوە ناتوانێت رەتی بکاتەوە و ئاراستەی لایەنی بەرامبەر بکات.

Back to top button