كوردی عربي English
چالاكیەكان

راهێنانی پارێزەران لەسەر دادپەروەریی نەوجەوانان

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 15-11-2023 بەڕێز طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران، بەنوێنەرایەتیى سەندیکا بەشداریکرد لە کردنەوەى خولێکى راهێنان بۆ پارێزەران، کە رێکخراوى یونسێف بە هەماهەنگیى و هاوکارى پەیمانگاى دادوەریى و سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بۆ کۆمەڵێک پارێزەرى کردەوە لەسەر بابەتى (دادپەروەرى نەوجەوانان) کە سەرەتا بەڕێزان بەڕێوەبەرى گشتیى پەیمانگاى دادوەریى و نوێنەرى سەندیکاى پارێزەران و نوێنەرى یونسێف پەیامى بەخێرهاتن و پێشەکیان پێشکێش کرد.
بەڕێز طارق گەردى لە وتەى سەندیکاى پارێزەرانى بەخێرهاتنى ئامادەبووان و پارێزەرانى خۆشەویستى کرد و گرینگى ئەو خول و سیمینارانەى روونکردەوە، کە لەسەر بابەتى تایبەتمەند و پارێزەرانى بەشدار بوو لە ئەنجامى خولەکە و وانە تیۆرییەکان، زانیارى ورد و دروست وەردەگرن و وەکو ئەزموون لە ژیانى پراکتیزەییى خۆیان، رەنگ دەداتەوە.
شیاوى باسە خولەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و کۆمەڵێک دادوەر و راوێژکار و مامۆستای زانکۆ و پارێزەر چەندین بابەتى جیاواز شرۆڤە و شى دەکەنەوە لەسەر دادوەریىى نەوجەوانان، پێوەرەکانى مافى مرۆڤ، رۆڵى پارێزەر لەکاتى لێکۆڵینەوە لە دادوەریى نەوجەوانان، بنەماکانى نووسینى داواکاریى و پارێزنامە و بنەماکانى لێکۆڵینەوە و پرەنسیپەکانى دادگاى پێداچوونەوە و چەندین بابەتى بەپێزى تر

Back to top button