كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 73/2017

پارێزەرێکى لقى هەولێرى سەندیکا سزا دەدرێت، چونکە کەمتەرخەمى کردووە بەرانبەر مافى بریکاردارەکەى لە ئەنجامى داوایەکى دادگا رازى بووە بە بڕێکى قەرەبووکردنەوە بۆ بریکاردارەکەى بەبێ ئەوەى بۆ رازى بوون یا رازى نەبوونى بریکاردارەکەى بگەڕێتەوە و هیچ تانەیەکیشى پێشکەش بە دادگا نەکردووە بۆ بڕى قەرەبووکردنەوەکە

لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەران، دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى وتەى لایەنەکان، پارێزەرەکە بە سزاى (شەش) مانگ ڕاگرتن لەکارى پارێزەرایەتى سزادا.

دواى ئەوەى پارێزەرى ناوبراو، بڕیارەکەى لیژنەى بەرزەفتى، تەمییز کردەوە، دەستەى کشتوکاڵیى و پەرتەوازە و کار لە دادگاى تێهەڵچوونەوە، بڕیارەکەى پشتڕاست و پەسەند کرد

دواى یەکلابوونەوەى بڕیارەکە، سەندیکا نووسراوى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەمەبەستى ئاگاداربوون لە بڕیارى راگرتنەکە کە لە 15-05-2023 تاکو 15-11-2023 جێبەجێ دەکرێت و نابێت لەو ماوەیە پارێزەرەکە، کارى پارێزەرایەتى بکات

Back to top button