كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 6/2021

پارێزەرێکى لقى هەولێرى سەندیکا سزا دەدرێت، چونکە بریکارى کەسێک بوو لەماوەى ساڵانى ڕابوردوو، دواتر دواى لابردنى، بووە بریکارى کەسێکى دیکە و بۆتە هاودژى بریکاردارە پێشووەکەى و زانیارییەکانى کە پێشتر دەستى کەوتووە، دژى بریکاردارە پێشووەکەى خۆى بەکارى هێناوە.

لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەران، دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى وتەى لایەنەکان، پارێزەرەکە بە سزاى (شەش) مانگ ڕاگرتن لەکارى پارێزەرایەتى سزادا.

پارێزەرى ناوبراو، تانەى لە بڕیارەکە دا و دادگاى پێداچوونەوە، سەرەتا بڕیارەکەى لیژنەى بەرزەفتى ڕەت کردەوە.

بەڵام سەندیکاى پارێزەران، سوور بوو لەسەر بڕیارى سزادانەکەى و بۆیە ئەمجارەیان کە دۆسیەکە چووە بەردەم (دەستەى شارستانیى گشتى/هیئة العامة المدنیة) لە دادگاى پێداچوونەوە، سزاکەى کە سەندیکا سەپاندبووى، پشت ڕاستکردەوە.

دواتر پارێزەرى ناوبراو، تانەیەکى ترى یاساییى پێشکەش کرد، کە بریتی بوو لە داواى ڕاستکردنەوەى بڕیارە تەمیزییەکە (طلب تصحیح القرار التمییزى)، بەڵام دادگاى پێداچوونەوە، تانەى پارێزەرەکەى لە ڕووى شێوەوە(شکل) ڕەت کردەوە، چونکە وەک لە بڕیارەکە دا هاتووە، بڕیارى (دەستەى شارستانى گشتى) شیاوى (داواى ڕاستکردنەوە) نییە.

دواى ئەوەى بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت، پارێزەرى ناوبراو بۆ ماوەى شەش مانگ کە 15/10/2022 دەست پێدەکات تاکو 15/4/2023 لە کارى پارێزەرایەتیى ڕادەگیرێت.

Back to top button