كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 3/2022

پارێزەرێکى لقى هەولێر لەلایەن لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ سزا دەدرێت، دواى ئەوەى سکاڵایەکى لەلایەن بریکاردارەکەیەوە لەسەر تۆمار دەکرێت بە وەرگرتنى بڕى 1600 هەزار و شەش سەت دۆلارى ئەمەریکى، بەناوى ئەوەى کە مۆڵەتى تاقیگەى بۆ وەردەگرێت، بەڵام سەرەڕاى تێپەڕبوونى ماوەیەک، هیچ رێکارێکى بۆ ئەنجام نەداوە.

پارێزەرەکە پێڕاگەیاندنى بۆ دەکرێت، کەچى لە هەردوو قۆناخى سەرەتاییى و دادگەرى ئامادە نابێت. لیژنەى بەرزەفتى دواى بینینى بەڵگەکان، بۆى دەردەکەوێت کە پارێزەرى ناوبراو کەمتەرخەمە و بۆیە بە سزاى ڕاگرتنى شەش مانگ لە کارى پارێزەرایەتیى سزاى دەدات.

سزاکە پلەى بنبڕى وەرگرتووە و لە ماوەى نێوان 15-11-2022 تاکو 15-5-2023 جێبەجێ دەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى لێ ئاگادار کراوەتەوە

Back to top button