كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 149/2022

پارێزەرێکى لقى دهۆک سەندیکا سزا دەدرێت، چونکە کەمتەرخەمى کردووە بەرانبەر مافى بریکاردارەکەى بەوەى کە بڕیارێکى دادگاى بارى کەسى دهۆکى کە لەسەر بریکاردارەکەى دەرچووە، پێداچوونەوەى (تمیز) پێشکەش نەکردووە.،

سەندیکاى پارێزەران، دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى وتەى لایەنەکان، پارێزەرەکە بە سزاى (شەش) مانگ ڕاگرتن لەکارى پارێزەرایەتى سزادا.

دواى یەکلابوونەوەى بڕیارەکە، سەندیکا نووسراوى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەمەبەستى ئاگاداربوون لە بڕیارى راگرتنەکە کە لە 15-05-2023 تاکو 15-11-2023 جێبەجێ دەکرێت و نابێت لەو ماوەیە پارێزەرەکە، کارى پارێزەرایەتى بکات

Back to top button