كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 1/2022

پارێزەرێکى لقى سلێمانى سەندیکا سزا دەدرێت، چونکە لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک، وشەى نەشیاوى بەرانبەر سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بەکارهێناوە و ناوزڕاندنى کردووە، کە لەگەڵ ئاکار و رەفتارى پارێزەر یەکناگرێتەوە..

لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەران، دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى وتەى لایەنەکان، پارێزەرەکە بە سزاى (شەش) مانگ ڕاگرتن لەکارى پارێزەرایەتى سزادا.

پارێزەرەکە، تانەى لە بڕیارەکەى لیژنەى بەرزەفتى دا لەبەردەم دادگاى پێداچوونەوە. دادگاى پێداچوونەوەش دواى تەماشاکردنى دۆسیە و بریارەکە، بریارى دا بە پشتڕاستکردنەوە و پەسەندکردنى بڕیارەکەى لیژنەى بەرزەفتى

دواى یەکلابوونەوەى بڕیارەکە و بنبڕبوونى، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان گشتاندنێکى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەمەبەستى جێبەجێکردنى بڕیارى راگرتنەکە، کە لە 1-11-2022 دەست پێدەکات تاکو 1-5-2023

Back to top button