كوردی عربي English
چالاكیەكان

تەواوبوونى زنجیرەخولێکى پارێزەران

لە درێژەى زنجیرەى ۆرکشۆپەکانى کە رێکخراوى (تاگ) ئینتەرناشناڵ بە هەماهەنگیى کونسوڵخانەى گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان و لەژێر سەرپەرشتى سەندیکاى پارێزەران بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى 14-1-2025 کۆتاییى هێنرا بەو خولە چەند مانگییەى کە بۆ چەند پارێزەرێکى ئەندام لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان رێک خرابوو و لەهەر خولێک چەند بابەتێکى یاساییى ژیاریى بەتایبەت پەیوەستدار بە بابەتەکانى تاوان، لێکەوتەکانى و رووداو و ئەنجام و شێوازى لێکۆڵینەوەکانیى و بەراوردى تیۆریى و پراکتیزەیى نێوان وڵاتانى بەریتانیا و ئەوروپا و عێراق و کوردستان.

لەماوەى ئەو زنجیرە خولە چەندین پارێزەر و راوێژکاریى یاساییی بە ئەزموونى بەریتانیایى و دادوەرى ئەوروپایی خولەکانیان بەرێوە برد و وانەکانیان بە بەشداربووان دەگوتەوە و زانیارییە یاساییەکان ئاڵوگۆڕ و شرۆڤە دەکران.

ئەمڕۆ کۆتاییى بە زنجیرە خولەکە هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش کرا و بڕیارە بەردەوامیى زنجیرە خولى دیکەى بەدوا بێت.

Back to top button