كوردی عربي English
چالاكیەكان

تێگەیشتن لە یاساى مرۆییی نێونەتەوەیى

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 10-08-2022 بەڕێز طارق گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران بەنوێنەرایەتیى سەندیکا بەشدارى کرد لە لە سیمینارێک بەناونیشانى (تێگەیشتن لە یاساى مرۆییى نێونەتەوەیى) کە نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیتەى نێونەتەوەییى خاچى سوور لە هەولێر سازیان کردبوو.

ئامانج لەم سیمینارە پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی گشتیی بوو لە بڕگەکانی چوارچێوەی یاساییی لە بارودۆخی
كۆكی چەکداریدا، بەرپرسیارێتی دەسەڵاتە سەربازییەکان و حکومەت، و رۆڵ و ئەركی کۆمیتەى نێونەتەوەیی خاچی سوور لە رێگریکردن لە پێشێلکارییەکان

ئامادەبووان کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک لایەنى یاساییى و داو دەزگاییى، سەرنج و تێبینییەکانى خۆیان لەو بارەیەوە خستە ڕوو و نوێنەرى سەندیکاى پارێزەران لەو بارەیەوە لایەنە یاساییەکانى ئەو تەوەرەى پێشکەش کرد

Back to top button