كوردی عربي English
بەیاننامەكان

بەیاننامە

بەیاننامە

بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان،ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری ١٩٩١، لە گشت کوردستانییان و ئازادیخوازان پیرۆز دەکەین.

ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە دژی ستەمی دەسەڵاتێکی زۆردار بوو بۆ هاتنەدی ئازادیی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی میللەتێکی بەشخوراو.

ئازادی وەکو هەناسە بۆ مرۆڤ پێویستە و شایستەی قوربانیدان و ڕاپەڕین و شۆڕشە.

دەبێت ڕاپەڕین هەمیشە وانەیەکی لەبیر نەکراو بێت بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی و تەباییی و جەخت کردنەوە لە مافە دەستوورییەکانی گەلانی عێراق و کوردستان.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و پێشمەرگە قارەمانەکان و خۆڕاگریی میللەتەکەمان. هەر ئازاد و سەربەخۆ بێت کورد و کوردستان.

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان

Back to top button