كوردی عربي English
چالاكیەكان

بەشدارى پارێزەران لە خولێکى مافى مرۆڤ

ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى 17/01/2025 بەڕێزان طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و گۆڤەند بابان، سەرۆکى لیژنەى رەفتارى پیشەى پارێزەران بەشدارییان کرد لە خولێکى راهێنان، کە ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت و لەلایەن رێکخراوى کوردستان بۆ چاودێرى مافى مرۆڤ بەڕێوە دەچێت لەسەر بابەتى چاودێریکردنى مافى مرۆڤ و چەمکەکانیى و چۆنیەتى کارکردنى رۆژانە بە رەچاوکردنى پێوەر و پرەنسیپەکانى مافى مرۆڤ، کە بۆ کۆمەڵێک لە پارێزەران و رۆژنامەنووسان رێکخرا.

خولى راهێنانەکە چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت، کە چەمک و بنەماکانى مافى مرۆڤ بۆ بەشداربووان شى کرایەوە، هەروەها باسکردنى میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنى مافى مرۆڤ و ئازادى بیروڕا دەربڕین و ئازادیى خۆپیشاندان و پاراستنى نیشتمانى بۆ ڕا دەربڕین.

لە رۆژى یەکەمى خولەکە، وانەبێژانى خولەکە ناوەڕۆکى تەوەرەکانیان خستە ڕوو و بەشداربووانیش لە پارێزەران و رۆژنامەنووسان، سەرنج و تێبینییەکانیان خستە ڕوو و کۆمەڵێک زانیاریى و مانشێتى گرینگ تاوتوێ کران.

بڕیارە سبەى خولەکە بەردەوام بێت و درێژەى خولەکە تەواو بکرێت و دواى هەڵسەنگاندن و نووسینەوەى رەشنووسى راسپاردەکان، بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش بکرێت.

Back to top button