كوردی عربي English
چالاكیەكان

بەشدارى وەفدێکى سەندیکا لە دیدارێکى راوێژکاریی یاسایی

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 31/05/2023 لە شارى هەولێر، وەفدێکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەن و پارێزەرانى راوێژکار کارزان طارق جامباز و رەنجبەر ئیبراهیم و سۆران عبدالحمید و ئەحمەد مەخمورى بەشدارییان کرد لە دیدارى راوێژکارى یاساییى تایبەت بە کێشە زەوییە کشتوکاڵییەکانى جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم و بڕیارەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى شۆڕشى هەڵوەشاوە، کە لەلایەن دەستەى گشتیى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم رێکخرا بوو و بەرێزان سەرۆکى دەستەکە و بریکارى وەزیرى داد و پەرلەمانتاران و کەسانى پەیوەندیدار بەشدار بوون.

لەو دیدارە وتارى بەخێرهاتن و کورتەیەک لەسەر دەستە و باسکردنى بابەتەکە لە ڕووى یاساییەوە گفتوگۆ کران و تاوتوێى تەوەرەکانى بابەت بە درێژى باس کران و بەشداربووان ڕاو و سەرنجەکانى خۆیان خستە ڕوو.

وەفدى سەندیکا پارێزەرانى کوردستانیش جگە لە پێشنیار و سەرنجەکانى لە دیدارەکە، ئامادەییى خۆى نیشان دا بۆ دابین کردنى گرووپێک پارێزەر بۆ بەدواداچوونى داوایە یاساییەکان و پەڕاوەکانى ئەو بابەتە لە گشت دادگا و فەرمانگەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم و تەنانەت پێویست بکات لە دادگاکانى بەغدا و دەستە و وەزارەتەکانى بەدواداچوونى بۆ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەى داهاتوو هەماهەنگییەک لەنێوان دەستەکە و سەندیکاى پارێزەران دروست دەکەن بۆ دانانى میکانیزمێک بۆ ئەو مەبەستە

Back to top button