كوردی عربي English
چالاكیەكان

بەشدارى سەندیکاى پارێزەران لە ۆرکشۆپێکى پاو

ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى 17-11-2023 بەڕێز طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران بە هاوڕێیەتى پارێزەرى راوێژکار پێشەوا حوسامەدین، بەشدارییان کرد لە سیمینارى پڕۆژەى برەودان بە مافى دادگاییکردنى دادپەروەرانە و باشتر کردنى بارودۆخى ڕاگیراوان و نەهێشتنى ئەشکەنجەدان کە لەلایەن رێکخراوى پاو، بە هاوکارى یەکیەتیى ئەوروپا لە شارى هەولێر ئەنجام درا.

لەو سمینارە کە بەرێزان راوێژکارى سەرەک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى مافى مرۆڤ و دادوەران و یاساناسان بەشدارییان تێدا کرد، چەند تەوەرێکى لە خۆگرتبوو لەنێویان خستنەڕووى میکانیزمەکانى چاودێرى شوێنەکانى چاکسازى نەوجەوانان لەلایەن دەزگا فەرمییەکان و نافەرمییەکانى وەک دەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرى و دەستە پەیوەندیدارەکان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان و خاچى سوورى نێودەوڵەتیى و رێکخراوە لۆکاڵیى و نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق، کە بە شێوەیەکى زانستیى و ورد لەلایەن بەشداربووانەوە هەڵسەنگاندنى بۆ کرا، تاوتوێى گشت لایەنەکانى ئەو بابەتە کرا.

Back to top button