كوردی عربي English
چالاكیەكان

بەشدارى ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانى بڕیارسازیى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکدا

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى 29-11-2022 بەڕێز طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران بە یاوەرى پارێزەر سۆما زاهیر خورشید بە نوێنەرایەتیى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسى راگەیاندنى توێژینەوەى (بەشدارى ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانى بڕیارسازیى هەرێمى کوردستان: سەندیکا و یەکێتییە پیشەییەکان وەک نموونە -خوێندنەوەیەکى شیکاریى-مەیدانى) کە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى پڕۆژەى (پەرەپێدانى سەروەریى یاسا و زیادکردنى بەشداریى ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانى دروستکردنى بڕیار) رێکخراوى لێکۆڵەر بۆ سەروەرى یاسا، بە پاڵپشتى رێکخراوى هاوکارى خەڵکى نەرویجى پێى هەڵسا.

لەو کۆنفراسە کە نوێنەرانى رێکخراوە و سەندیکا و یەکێتییەکان تیایدا ئامادەبوون، چەند ئەنجامێک و راپرسییى و چارتێک پێشکەشى ئامادەبووان کرا، کە رێکخراوى لێکۆڵەر لەماوەى رابوردوو ئەنجامى دابوو، دواتر نوێنەرانى ئامادەبوو، ڕاو و سەرنج و تێبینییەکانیان خستە ڕوو.

بەڕێزان نوێنەرانى سەندیکا، بۆچوونە یاساییەکانى خۆیان لەو بارەیەوە خستە ڕوو و چەند زانیارییەکیان لەبارەى پارێزەرانى ئافرەت و گەنجان لەنێو کایەى سەندیکا و پارێزەرایەتى بۆ ئامادەبووان شى کردەوە.

Back to top button