كوردی عربي English
چالاكیەكانگەلەری و وێنە

سەرۆکى سەندیکا رێزى لە ئەندامانى بەرزەفت گرت

رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 8-1-2026 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکا، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى لیژنەکانى بەرزەفت کرد و سوپاس و پێزانینى ئەنجومەنى سەندیکاى پێڕاگەیاندن لەپاى ئەو هەوڵ و ماندووبوون و کۆششەى لەماوەى رابوردوو لە لیژنەى بەرزەفت ئەنجامیان داوە و کارەکانیان بەشێوەیەکى دادپەروەرانە و پیشەییانە و لەچوارچێوەى یاسا جێبەجێ کردووە و هۆکارى بەرپاکردنى دادوەرییەکى نایاب و دادپەروەرى بوون.

دواتر سوپاسنامەى سەندیکاى پارێزەرانى پێشکەش کردن و هیواى بەردەوامیى و سەرکەوتنى بۆ خواستن.

Back to top button