كوردی عربي English
چالاكیەكانگەلەری و وێنە

بایۆمێترى پارێزەران دەستى پێکرد

رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 14-9-2023 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران بە یاوەرى بەرێزان جێگر و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان سەردانى یەکێک لە بنکەکانى تۆمارکردنى بایۆمێترى پارێزەرانى کرد لە شارى هەولێر و لەلایەن بەڕێز هیوا ئەفەندى سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى و ستافى فەرمانگە پێشوازى کران.

دواى بەخێرهاتن، بەڕێز هیوا ئەفەندى سوپاسى بەڕێز بەختیار حەیدەر و ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کرد بۆ ئەو هاوکاریى و هەماهەنگییەى لەماوەى رابوردوو، بەمەبەستى ئامادەکارییەکانى بایۆمێترى پارێزەران نیشانیان دا و گرینگى تۆمارکردنى پارێزەرانى بۆ پرۆسەى بایۆمێترى باس کرد، کە جگە لەوەى دەبێتە داتابەیسێکى گرینگ بۆ سەندیکا و پرۆسەکانى خزمەتگوزارى بۆ پارێزەران و پاککردنەوەى خشتەى پارێزەران لە بوونى فەرمانبەر، بەهەمان شێوەش بەڕێز سەرۆکى سەندیکا دەستخۆشى لە سەرۆک و فەرمانبەرانى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى کرد، کە بەوپەڕى دڵسۆزییەوە بۆ ئەو مەبەستە کاریان کردووە.

دواى ئەوە بەڕێز بەختیار حەیدەر و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکا، پرۆسەى بایۆمێتریان ئەنجام دا و خۆیان لە سیستەمى بە دیجیتاڵ کردن تۆمارکرد و ژمارەى بێهاوتایان وەرگرت

Back to top button