كوردی عربي English
وتار

ئایا تەمەنی یاسایی بۆهاوسەرگیری چەندە؟

پارێزەر: خەنسا محمد

٭ئەوکەسانەکێن کەیاسا مۆڵەتی داون بەهاوسەرگیری کەتەمەنی یاساییان تەواونەکردوە؟!

٭ئەوکەسانەنەخۆشی عەقڵیان هەیە ئەتوانن هاوسەرگیری بکەن؟!
پشتیوان بەخوا وەڵامی پرسیارەکان دەدەمەوە

سەرەتا هاوسەرگیری بریتیە لەگرێبەستێکی ڕەزامەندی لەنێوان پیاو ئافرەت بەمەبەستی پێکهێنانی خێزان لەسەربنەمای سۆزوو خۆشەویستی و بەرپرسیارێتی هاوبەش .
بەپێی یاسای باری کەسێتی عێراقی مادە( 7)بڕگەی یەک ئەوکەسەی هاوسەرگیری دەکات دەبێ تەمەنی 18ساڵی تەواوکردبێت و عاقڵ و بالغ بێ .

ئەی کەواتە ئەوکەسانەکێن کەیاسا مۆڵەتی داون پێش تەمەنی یاسایی ئەتوانن هاوسەرگیری بکەن؟.

1.دادوەر ڕێگەی داوە بەوکەسانەی پانزە ساڵیان تەواوکردوە بەهاوسەرگیری دوای ئەوەی بەڕاپۆرتی پزیشکی سەلمێنرا کە شایستەیی و توانای جەستەیی هەیەدوای ڕەزامەندی وەلیەکەی،
بەڵام ئەگەر هاتوو وەلیەکەی بەم زەواجە ڕازی نەبوو دوای ئەو ماوەیەیی یاسا بۆی دیاری کردوە هیچ بیانویەکی جدی و موقنیعی پێشکەش نەکرد وادائەنرێت بەم زەواجە ڕازیەو ئەتوانن هاوسەرگیری بکەن
2.دادوەر ڕێگە ئەدات بەهاوسەرگیری ئەوکەسەی 15ساڵی تەواو کردوە ئەگەر پێوویستیەک هەبوو وابخوازێت ئەم زەواجە بکرێت بۆنمونە کچەکە کەسی نەبێت یان مەسرووف کێشی نەبێت بەمەرجێک بالغ بوبن و توانای جەستەیان هەبێ بەپێی مادە(8)بڕگەی یەک و دوو..

ئەی کەواتە ئەوکەسانەی کێشەی عەقڵیان هەیە ئەتوانن هاوسەرگیری بکەن؟

بەگوێرەی مادە (7)بڕگەی 2ئەگەر یەکێ لەهاوسەرەکان نەخۆشی عەقڵیان هەبوو دادوەر مۆڵەتی هاوسەرگیریان پێدەدات بەمەرجێک دوای ئەوەی بەڕاپۆرتی پزیشکی بسەلمێنرێت کەزیانی بۆکۆمەڵگە نەبێت یان لەبەرژەوەندی بێت.

بۆزیاتر سودمەندبون هاوڕێکانتان بانگێشت بکەن

Back to top button